بایدن: پوتن خوێنڕێژه
"ئێوە باشترینی دنیان"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی دیداری له‌گه‌ڵ ئاواره ئۆكرانییه‌كانی پۆڵه‌ندا، پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی به خوێن‌ڕێژ وه‌سف ده‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس ده‌رباره‌ی بۆچوونیان به‌رامبه‌ر ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، "سه‌رۆكی رووسیا خوێنڕێژه".
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەربازانی وڵاتەکەی له پۆڵه‌ندا به‌سه‌ركرده‌وه، کە لە چەند رۆژی رابردوو بۆ بەهێزکردنی بەرەی رۆژهەڵاتی وڵاتانی ناتۆ رەوانە کرابوون و لە شاری رزیشۆ لەنزیك سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون.
بایدن لەگەڵ سەربازەکانی وڵاتەکەی دانیشت و پیتزای لەگەڵ خواردن. بایدن بە سەربازەکانی وڵاتەکەی گوت: ئێوە باشترینی دنیان، چونکە بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن، ئێوە بەرگری لە کەسانێك دەکەن کە زۆر پێویستیان پێتانە.
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ی ئادار/ مارسی 2022) 31 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه تێپه‌ڕده‌بێت.