ئه‌مه‌ریكا: سزای سه‌ر سوپای پاسداران هه‌ر ده‌مێنێت
"له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش سزاكانی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڵناگیرێت"

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش بكرێت، سزاكانی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
رۆبه‌رت مالێی، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش بكرێت، به‌ڵام سزاكانی سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڵناگیرێت و ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا پێشتر چه‌ندین جار سزای به‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران و كاربه‌ده‌سته‌كانی سه‌پاندووه، به‌هۆی هێرشانه‌ی له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن میلیشیاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ریكا پاسداران تۆمه‌تبار ده‌كات كه پشتوانی ئه‌و میلیشیایانه ده‌كات.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەراوێزی لوتکەی قەتەر رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوو رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران واژوو دەکرێت.
بۆرێل راشیگه‌یاند، "هێشتا چەند پرسێک بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، ناتوانم بڵێم کەی و چۆن بەڵام تەنیا لەسەر کات وەستاوە و لە چەند رۆژی داهاتوو رێککەوتنەکە واژوو دەکرێت و ئێران دەگەڕێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی".