شانەی میدیا و هۆشیاری پێشمەرگە لەگەڵ شانەی ئەمنی عێراق کۆبوونەوە
K24 – ههولێر:
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ شاندێکی باڵای میدیایی وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی عەمید عوسمان محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی شاندێکی یاوەری، سەردانی بەغدایان کرد، لەلایەن لیوای فڕۆکەوان تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پێشوازیان لێکرا.
له بهیاننامهكهدا هاتووه: لەدەستپێکی سەردانەکەدا، شاندی میدیا و هۆشیاری وەزارەت، لەلایەن فەریق روکن حامد لەفتە، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێکرا.
سەرۆکی ئەرکان، وێڕای بەخێرهاتنی شاندی وەزارەت، جەختی لەسەر نزیکی و پێکەوەیی کارکردنی هاوبەش کردەوە، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و راوەدوونانی تیرۆریستان.
ههروهها هاتووه: دوای چوونی شاندەکە بۆ شانەی ئەمنی عێراق، لەلایەن لیوا د. سەعد معن، بەرپرسی شانەی ئەمنی عێراق پێشوازیان لێکرا، دواتر لەکۆبوونەوەیەکی باڵادا، بەئامادەبوونی جەنەڕاڵ هاریس، جێگری فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لەعێراق و سووریا، بەڕێوبەرانی راگەیاندنی سەرجەم دەزگا ئەمنی و سەربازی و هەواڵگرییەکانی عێراق، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، پوختەیەکیان لەسەر کارو ئەرکی ئێستای وەزارەت و میدیای سەربازی خستەڕوو.
به گوێرهی بهیاننامهكه پرسی کارکردنی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی زانیاری، هەواڵ و رووداوەکان، بەشێکی تری گفتوگۆکانی نێوان شانەی میدیایی و هۆشیاری پێشمەرگە و شانەی ئەمنی عێراقی بوو.
بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی پێشمەرگە، لەوتەیەکدا: تیشکی خستە سەر پڕۆژە جۆربەجۆرەکانی میدیای سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و داواشیکرد، هاوپەیمانان و شانەی ئەمنی عێراق، بەئەزموونی خۆیان هاوکار و هەماهەنگ بن.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی و هۆشیاری، بۆ ئەمەش بڕیاردرا لەچەند رۆژی داهاتوودا، کۆنفرانسێک بۆ ئەو لێکتێگەیشتنە لەهەولێر، بەئامادەبوونی هەردوولا ئەنجام بدرێت.
لە وێستگەیەکی دیکەی بەرنامەکەی شاندی میدیایی و هۆشیاری پێشمەرگه، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیان کرد و سەرجەم بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی میدیا و پەیوەندیەکانی وەزارەتی ناوخۆیان بەسەرکردەوە.
لەمیانەی ئەو سەردانەشدا، لەلایەن بەڕێوبەری میدیا و پەیوەندییە گشتیەکان، بڕیاری تەرخانکردنی کات و شوێن بۆ هەواڵ و چالاکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە درا، لە ئێزگە و بڵاوکراوە ئەلکترۆنی و رۆژنامە و گۆڤارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
دوا وێستگەی دیدارەکانی ئەمڕۆی شاندی میدیایی و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرکردنەوەی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بوو، بەگەرمی لە لایەن لیوا روکن حامد عهبدولستار شەمەری، بەڕێوەبەری ناوەندەکەوە پێشوازیان لێکرا.
لەم سەردانەشدا، جەخت لەسەر گرنگی و بایەخی ئەو ناوەندانە کرایەوە، بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.