کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا گەیشتە کەناراوەکانی پۆڵەندا

توانای هەڵدانی چەندین جۆر مووشەکی هەیە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

کەشتی جەنگی فۆرست شێرمان، سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکا گەیشتە بەندەری گدانسک لە باکووری پۆڵەندا و لەسەر دەریای بەڵتیک لەنگەری گرت.

میتا زابلیکا، فەرماندەی گەشتییە جەنگییەکە رایگەیاندووە "بە سەردانێکی ئاسایی گەیشتووینەتە بەندەری گدانسک، مەبەستمان ئامادەبوونی هێزی ئەمەریکایە، بۆ دڵنیاییدان بە هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ، کە ئێمە توانای بەرپەرچدانەوەی خێرای هەر کردەیەکی دوژمنکارانەمان لە ناوچەکە هەیە".

کەشتییە جەنگیی فۆرست شیرمان، کە هەڵگر و توانای هەڵدانی چەند جۆرە مووشەکێکی دوور مەوداو کورت مەودای هەیە، بڕیارە تاوەکوو کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە بەندەری گدانسکی پۆڵەندا بمێنێتەوە.