مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئیمارات کۆبوونەوە

گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی کەرتی وزە دەکەن

دیداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل ئەلمەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوهێل ئەلمەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات کۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و دەرفەتەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا لە بوارەکانی وزە و ڕێگاوبان و ھاتووچۆ و گەیاندن کرا.

لە 25/3/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حکومەت کە پێکهاتووە لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران گەیشتنە ئیمارات، شاندی حکومەت ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئیمارات ئەنجامداون و بڕیاریشە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە بکات.