لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

ئەو لیژنەیەی تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر

کۆبوونەوەی لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکان
کۆبوونەوەی لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکان

K24 - هەولێر:

بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی کۆبوونەوەی لیژنەی دۆزینەوەی راستییەکان لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر ساز دەکات.

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە رۆژی (14ی ئادار/ مارسی 2022) لە سەلاحەدین پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوون لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری و عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی و سیاسی حکومەتی عێراقی فیدراڵ.

لەو دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ دەرخستنی راستییەکانی ئەو رووداوە و رەواندنەوەی چەواشەکاریەکان پێکھێنراوە.

شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه‌.