له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له لقی چواری پارتی روونكردنه‌وه ده‌درێت
"بۆ رای گشتی رایدەگەیه‌نین"

K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تەقە لە بارەگاکانی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی نه‌كراوه.
كامه‌ران غه‌ریب، گوته‌بێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، "بۆ رای گشتی رایدەگەیه‌نین ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوه" .
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوە
هەواڵێک لە هەندێک سایت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان.
بۆ رای گشتی رایدەگەیه‌نین ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە .
کامەران غەریب
گوتەبێژی لقی چوار