کرێکارێک لە سلێمانی گیانی لە دەستدا

بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە

گوندەکانی توەسپی و کانی پیرە و مەلاداود و خێوەتە و کانی بەردینە
گوندەکانی توەسپی و کانی پیرە و مەلاداود و خێوەتە و کانی بەردینە

K24 - هەولێر:

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند، بەهۆی رووخاونی دیواری بینایەكەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر8ـی بەیانی ئەمرۆ (29ـی ئاداری  2022) دیواری بینایەک لە گوندی توەسپی لەسەر رێگەی مێرگەپان بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا روخاو بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کرێکاری دیکە بریندار بوون.