نێچيرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ردوولا جه‌ختيان له تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه كرده‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ـی ئادار / مارسی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.
له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى دانيشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه و ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر گرنگى رێكه‌وتنی هێز و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمان، كرده‌وه.