نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی سلێمانی گیانله‌ده‌ستدانی خانه‌نشینێكی دیكه‌ی به‌دوادا هات
داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه و پاره نه‌ماوه له بانكه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 81 ساڵی خانه‌نشین، ئه‌مڕۆ له نۆره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌یدا له به‌رده‌م بانكی باخان كۆچی دوایی كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌و هاووڵاتییه كاتژمێر (04:30)ـی به‌ره‌به‌یان چووه‌ته به‌رده‌م بانكه‌كه بۆ نۆره‌گرتن و كاتژمێر (07:30) به هۆی جه‌ڵده‌وه كۆچی دواییكردووه.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی كۆچی دوایی هاووڵاتیانی خانه‌نشینه له‌به‌رده‌م بانكه‌كانی سلێمانی.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه دوو هاووڵاتی خانه‌نشین له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌ڕۆ كۆچی دواییان كرد و هۆكاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌باڵغی و پاڵه‌په‌ستۆ بۆ سه‌ریان گه‌ڕایه‌وه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له به‌رده‌م بانكی كشتوكاڵی سلێمانی هاووڵاتییه‌كی خانه‌نشین له هۆش خۆی چوو.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكاری درووستبوونی ئه‌و كێشانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، خانه‌نشینان له ترسی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان و وه‌رنه‌گیرانی ده‌چنه به‌رده‌م بانكه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، پاره له بانكه‌كانی سلێمانی نه‌ماوه و تا ئێستا به‌شێكی به‌رچاو له خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ی مانگی شوباتیان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره مووچه‌ی مانگی ئازار دابه‌ش بكات.