پارتی باره‌گاكه‌ی له به‌غدا رووخاند
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا باره‌گای لقی پێنجی پارته‌كه له به‌غدا بڕووخێنێت.
ئه‌مڕۆ باره‌گاكه رووخێندرا و هۆكاری رووخاندنه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی لقی پێنج ئاماژه‌یان پێكردووه، ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر به بێهه‌ڵوێستی و ناكارایی هێزه عێراقییه‌كان له پاراستنی باره‌گاكه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌و ناڕه‌زاییه، پارتی باره‌گاكه‌ی له به‌غدا به رووخاوی ده‌هێڵێته‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28ی ئازار/ مارسی 2022، كۆمه‌ڵێك كه‌س، كه خۆیان به هه‌واداری مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌ناساند، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا و باره‌گاكه‌یان سووتاند.



