"ئه‌گه‌ر كورد هاوبه‌شی له‌مشێوه‌ی هه‌بێت دوژمنی بۆ چییه"
"خه‌مساردی حكومه‌تی عێراق نیشان ده‌دات"

K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی( 27 له‌سه‌ر 28ـی ئادار / مارسی 2022) وه‌ك كاردانه‌وه بۆ تویته‌كه‌ی "نایف كوردستانی" كه بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی هێما ئاینییه‌كان ده‌ربڕیبووه، ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵسان به سووتاندنی باڵه‌خانه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا.
دوای هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا و سووتاندنی، له به‌رامبه‌ر خه‌مساردی حكومه‌تی عێراق له پاراستنی باره‌گاكانی، پارتی باڵه‌خانه‌كه‌ی رووخاند.
له‌مباره‌یه‌وه ئینتیفاز قه‌مبه‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، دوای هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا كه "مه‌سعود بارزانی" رێبه‌رایه‌تی ده‌كات، خه‌مساردی حكومه‌تی عێراق نیشان ده‌دات.
ئینتیفاز قه‌مبه‌ر راشیگه‌یاند، پارتی له رێگه‌ی رووخاندنی باره‌گاكه‌ی له به‌غدا په‌یامێكی به‌هێزی ئاراسته كرد. ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر كورد هاوبه‌شی له‌مشێوه‌ی هه‌بێت، دوژمنی بۆ چییه".
