ئه‌مەریکا سەرباز و فڕۆکەی دیکە ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ده‌كات
تا دێت ترسی هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی زیاتر دەبێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) بڵاوی كرده‌وه، نزیكه‌ی 400 سه‌رباز، 10 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-18A و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی C-130 بۆ ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ناردووه.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، جۆن كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كه‌یه‌كی چاودێریی ئاسمانیی ده‌ریایی كه له 200 سه‌رباز پێكهاتوون و له نه‌رویج له مانۆڕی سه‌ربازیی بوون، ره‌وانه‌ی لیتوانیا كراون.
جۆن كێربی باسی له‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا 200 سه‌رباز له لیتوانیان و رایگه‌یاند: "له بنكه‌ی بیوفۆرت له كارۆڵاینای باشووره‌وه 10 فڕۆكه‌ی جۆری F/A-18 سه‌ربه هێزی ده‌ریایی، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی C-130ی هێزی ده‌ریایی بۆ ئه‌ورووپای خۆرهه‌ڵات ره‌وانه ده‌كرێن. ئه‌و شوێنه ناڵێم كه بۆی ده‌چن به‌ڵام ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 200 سه‌رباز".
به‌ره‌به‌یانی 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022) به‌كاتی ئۆكرانیا، كه ده‌شێت ئه‌م مێژووه ببێته سه‌ره‌تای جه‌نگی سێیه‌می جیهانی، رووسیا له 3 قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
AA