تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەبەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت

چەند خانەنشینێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە گیانیان لەدەستداوە

بەردەم یەکێک لە بانکەکانی سێلێمانی
بەردەم یەکێک لە بانکەکانی سێلێمانی

K24 – سلێمانی

لە سلێمانی تیمی فریاکەوتنی تەندروستی لەبەردەم ئەو بانکانە جێگیر دەکرێن، کە مووچەی خانەنشینانی لێ دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەبەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیر دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لەدوای گیان لەدەستدانی ژمارەیەک خانەنیشین لەکاتی  وەرگرتنی مووچەکانیان بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەپێویستی دەزانێت لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی خانەنیشینان ژمارەیەک ئەمبوڵانس لە بەردەم بانکەکانی پێدانی مووچەی خانەنیشینان جێگیربکرێن، وەک هەنگاوێک بۆ هاوکاری و دروست بوونی هەر حاڵەتێکی کوتوپڕو نەخوازراو لە کاتی تێکچوونی تەندروستی خانەنیشینان، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو ئەمبوڵانسانەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی تەندروستی و چارەسەری پێویست و گونجاویان بۆ بکرێت".