سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دەکات
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی ئاداری 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ کرد.
لە کۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانیەکان و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕکران.
پەیوەست بە بارودۆخی عێراق ھەردوولا ھیوایان خواست کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەکان و جێبەجێکاری دەستوور بێت.
بارودۆخی ئێزیدیەکان و ئاوارەکانی شنگال تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.