سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی ئاداری 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ کرد.

لە کۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانیەکان و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ئاڵوگۆڕکران.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراق ھەردوولا ھیوایان خواست کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەکان و جێبەجێکاری دەستوور بێت.

بارودۆخی ئێزیدیەکان و ئاوارەکانی شنگال تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

دیداری سەرۆک بارزانی و  وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ
دیداری سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ