سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئه‌مه‌ریكا پێزانینی بۆ رۆلی سەرۆك بارزانی لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان و عێراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسی عێراق ھەیه‌

سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا
سه‌رۆك بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 30ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراق جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمەریکا خوازیاری ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەھێز بێت، پێزانینیشی بۆ رۆلی سەرۆك بارزانی لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان و عێراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسی عێراق ھەبوو.

لە بەشێکی ئەم دانیشتنەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیات و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و گوشاری سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ سەرنەگرتنی رێوشوێنی دەستوری و دیموکراتیەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران و، لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق سەرۆك بارزانی رایگەیاند کە بۆ راستەڕێکردنی بارودۆخی عێراق پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران و دامەزراوەکانی تر دوور لە هەر جۆرە گوشارێك بە ئەرکی سرووشتی خۆیان هەڵبستن و بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و دەستوور جێبەجێ بکەن.

سه‌رۆك بارزانی و شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق
سه‌رۆك بارزانی و شاندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق

H.B

Fly Erbil Advertisment