ئه‌مڕۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی پڕكێشه و گرفتی تێپه‌ڕكرد
له گه‌ڕی 26ـه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دووه‌مین یاریی له‌سه‌ریه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه، یانه‌ی برایه‌تیش 36 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه و زاخۆ له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی تۆمار كرد، له كۆی 3 یاری دوو یارییان كێشه و گرفتی تێكه‌وت.
چه‌مچه‌ماڵ، شه‌قڵاوه‌ی به‌ره‌و لێواری دابه‌زین برد
یانه‌ی شه‌قڵاوه له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵی كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك دۆڕاند.
له خوله‌كی 19، هاوكار یه‌حیا به ئاسیستی چۆمان محه‌مه‌د گۆڵی پێشكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵی له دژی شه‌قڵاوه تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 50ـی ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، فه‌رزنده محه‌مه‌د به ئاسیستی ئه‌حمه‌د تاریق گۆڵی دووه‌می چه‌مچه‌ماڵی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه به‌هۆی گرژی هانده‌ران، یارییه‌كه وه‌ستا و دوو گۆڵیش تۆمار كران. له خوله‌كی 96 هۆگر یووسف یاریزانی شه‌قڵاوه گۆڵێكی كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 99 جیهان جه‌لال دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكان گۆڵی سێیه‌می چه‌مچه‌ماڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، ئه‌مه دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی چه‌مچه‌ماڵ بوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێیان یوونس سلێمان.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 33 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه‌وه بۆ چواره‌م هه‌ڵكشا. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شه‌قڵاوه تووشی ده‌یه‌مین شكست بوو، به 23 خاڵ به كاتی له خانه‌ی سێزده‌یه‌م مایه‌وه.
برایه‌تی 36 رۆژه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه
یانه‌ی برایه‌تی بۆ دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی ناتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، دوای به‌رامبه‌ربوونه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر شه‌قڵاوه، ئه‌مجاره‌شیان سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت كه‌وتنه داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی بۆ دووه‌م هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك له نێو یاریگه‌ی خۆی یاری كرد، ئه‌مجاره‌یان رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز بوویه‌وه.
له خوله‌كی 44 دیلمان رۆكان ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز به ئاسیستی به‌نده‌ن هه‌ڵۆ گۆڵی یه‌كه‌می له دژی برایه‌تی تۆمار كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، به دیاریكراوی له خوله‌كی 48 ره‌مه‌زان قادر یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
برایه‌تی بووه یه‌كه‌مین یانه له‌م وه‌رزه له كۆی 24 یاری 11 یاری یه‌كسان بێت و به 29 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م مایه‌وه. له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نهورۆزبه 33 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت.
زاخۆ دوای 52 رۆژ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
یانه‌ی زاخۆ دوای هه‌شت یاری بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م به‌هۆی هه‌ژماركردنی لێدانێكی پێناڵتی بۆ زاخۆ یارییه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت، دوای وه‌ستانی یارییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام زاخۆ له رێگه‌ی شیڤان جه‌میل لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
یانه‌ی زاخۆ پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی چوارده‌یه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تووشی هه‌شته‌مین شكست بوو، به 31 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.