دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی ئه‌مه‌ریكی نرخی نه‌وت دابه‌زی
رێژه‌ی هه‌ڵئاواسان دابه‌زی و گرێبه‌سته‌كانی داهاتووش به‌رزبوونه‌وه

K24- هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك، كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه بڕێكی زۆری نه‌وته یه‌ده‌گه ستراتیژییه‌كه‌ی بخاته بازاڕه‌وه ، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی پشكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینی.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی بایدن تاوتوێی به‌كارهێنانی 180 ملیۆن به‌رمیل له یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌ی به تێكڕای یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مه به‌رزترین رێژه‌ی خستنه‌ڕووی یه‌ده‌گی ئه‌مه‌ریكایه له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ش بووه هۆی داكشان له خامی برێنت به رێژه‌ی 5.3% و هه‌ر به‌رمیلێك به 105.58 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
یه‌ده‌گی نه‌وتی ستراتیژی بریتییه له بڕێكی زۆری نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مه‌ریكا، له حاڵه‌ته فریاگوزارییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت و له كۆگای زۆر گه‌وره‌ی ژێر زه‌وی له هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كانی تێكساس و لویزیانا پارێزراون.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كۆگایانه‌ی له ساڵی 1975 له سه‌رده‌می قه‌یرانی سووته‌مه‌نی دروستیكردوون، كاتێك جه‌نگی غوفران له نێوان میسر، سووریا و ئیسرائیل له ئارادابوو، كه له ساڵی 1973 هه‌ڵگیرسابوو.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له كاتی قه‌یرانه‌كان به‌كارهێناوه، له ساڵی 1991 له‌كاتی شه‌ڕی عێراق و كوه‌یت، له ساڵی 2005 دوای گه‌رده‌لووله‌كه‌ی كاترینا و له ساڵی 2011ـش كاتێك به‌هۆی رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له لیبیا، ئه‌مه‌ریكا په‌نای بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و نه‌وته بردووه.
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامن، كه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و خستنه‌ڕیی 30 ملیۆن به‌رمیل له یه‌ده‌گه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بوون، كه له یه‌كه‌م رۆژی مارس 60 ملیۆن به‌رمیل بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام له هه‌مان رۆژدا خامی برێنت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 7% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییشدا، وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی وزه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، توانییان پارێزگاری له سه‌قامگیری بكه‌ن و گوێیان به پرۆسه‌كانی داخستنی نوێی چین به‌هۆی دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌دا، له بری ئه‌مه‌ش گرنگی به داكه‌وتنی نرخی نه‌وت ده‌ده‌ن، به‌و هیوایه‌ی بتوانن رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان نزم بكه‌نه‌وه.
H.B