به‌رپرسی تۆڕی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی له‌كاره‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته پاڵ
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی تۆڕی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی به‌هۆی پێشبینییه هه‌ڵه‌كانی له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه له‌كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرك ڤیدۆ، سه‌رۆكی تۆڕی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی به‌هۆی پێشبینییه هه‌ڵه‌كانی له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا دوور خرایه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه راشیگه‌یاند، ماوه‌ی حه‌وت مانگه ئێرك ڤیدۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خراوه‌ته پاڵ كه زانیاری پێویستی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا نه‌داوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی فرانس پرێس روونیكرده‌وه، واشنتن به ئاشكرا ئه‌وه‌ی ده‌گووت كه مۆسكۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر كیێڤ، به‌ڵام لای هه‌واڵگری فه‌ره‌نسی ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست نه‌كرانه‌وه. ده‌شڵێت: "سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای فه‌ره‌نسا به‌رپرسیارێتی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ژه‌نه‌ڕاڵ ڤیدۆ، به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری یاخوود پێشبینی پێشوه‌خته له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی دركاندووه، به‌رپرسیارێتی ڤیدۆ پێدانی زانیاری هه‌واڵگری سه‌ربازییه نه‌وه‌ك پێشبینی روودانی جه‌نگ.