به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی پرسی ئاو كۆده‌بنه‌وه‌

عێراق داوایه‌كی له‌ توركیا كردووه‌

دیمه‌نێك له‌ رووباری دیجله‌
دیمه‌نێك له‌ رووباری دیجله‌

K24- هه‌ولێر:

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومه‌تی عێراق راگەیاند، كۆبوونەوەی داهاتووی عێراق و توركیا له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه‌ لەبەغدا دەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی حكومه‌تی فیدڕاڵدا هاتووه‌، ئەمڕۆ مه‌هدی رەشید حەمدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی توركیا، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی ھەردوو وڵات و دۆسیەی ئاو و دوا پێشھاتەكان كردووه‌.

هەروەها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی عێراقدا هاتووه‌، دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆك كۆماری توركیا  تایبەت بەدۆسیه‌ی ئاو گفتوگۆ ده‌كرێت.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو داواشی لە لایەنی توركی كردووە، ھەرچی زووە دەستبكرێت بە كاراكردنی پرۆتۆكۆڵی ھاوكاری لەسەر ئاوی روباری دیجلە و سەنتەری ھاوبەشی تایبەت بە گەشەپێدانی كەرتی  ئاو و ئاڵۆگۆڕكردنی پسپۆڕی و توێژینەوە ھاوبەشەكان.