ریگه‌ی نێوان منبج و حه‌له‌ب كۆنترۆڵكرا

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات 700 مه‌تر نزیكی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ بوونه‌

K24 – هه‌ولێر

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رێگه‌ی نێوان حه‌له‌ب و منبج كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و شاری منبج به‌ ته‌واوه‌تی گه‌ماڕۆ ده‌ده‌ن.

له‌ هه‌ڤده‌یه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی منبج، شه‌ڕ له‌ رۆژئاوای منج بۆ رێگه‌ی حه‌له‌ب توندتر بووه‌، كه‌ هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ب پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ی حه‌له‌بیان كۆنتڕۆڵكرد.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات 700 مه‌تر نزیكی سه‌نته‌ری منبج بوونه‌، كه‌ له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ گه‌ماڕۆ دراوه‌.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، عه‌دنان ئه‌بو ئه‌مجه‌د رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و هاوڵاتیانه‌ رزگار بكه‌ین كه‌ له‌ناو شار له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.