له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا مانگی ئادار به "مانگی کەلەپووری کوردی" ده‌ناسێنرێت
"بەشانازیەوە شاری ناشڤڵ ماڵی گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی کوردە لە ئەمه‌ریکا"
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، مانگی ئازار بە فەرمی لەلایەن "جۆن کوپەر"، سەرۆکی شارەوانی ناشڤڵ لە ویلایەتی تێنەسی لە ئەمریکا وەکو (مانگی کەلەپووری کوردی) راگەیێندرا.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "جۆن کوپەر" گوتویه‌تی: "شانازی دەکەم بەوەی مانگی ئازار بە فەرمی وەکو مانگی کەلەپوری کوردی رادەگەیێنم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "بەشانازیەوە شاری ناشڤڵ ماڵی گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی کوردە لە ئەمه‌ریکا".