سووريا.. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه 4 منداڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی رژێمه‌وه كوژران
ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.. سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵیدایه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ له هێرشێكی ئاسمانیی رژێمی سووریادا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی "معاره‌تول نه‌عسان" له سنووری پارێزگای ئیدلب، 4 منداڵ كوژران، كه له قوتابخانه ده‌گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.
هێزه‌كانی به‌رگری شارستانیی سووریا له پۆستێكدا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و 4 منداڵه له‌كاتێكدا كوژراون، كه له قوتابخانه به‌ره‌و ماڵه‌وه له‌ڕێگه‌بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی رزگاكردن ته‌رمی 4 منداڵه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كردوونه‌ته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆییش ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ته‌مه‌نی ئه‌و 4 قوتابییه له خوار 18 ساڵیدان.
به‌گوته‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا برینداربوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
تائێستا هۆكاری بۆردومانكردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه نازانرێت، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی ته‌ماس له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌ناویشیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو). هه‌روه‌ك له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه ژماره‌یه‌ك خاڵی چاودێریی هێزه‌كانی توركیا هه‌ن.
له 12ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵیش هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا ماڵی هاووڵاتییه‌كیان له‌و شارۆچكه‌یه كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا 6 هاووڵاتیی سڤیل كوژران، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون و له دوو پیاو، دوو منداڵ و دوو ئافره‌ت پێكهاتبوون.
له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ساڵی رابردووه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گرووپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له پارێزگای ئیدلب، به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی هێرش و بۆردومانی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا به هاوكاری هێزه‌كانی رووسیا ده‌بنه‌وه.
H.B