پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ رێواز فایه‌ق: ده‌تهێنمه قسه
وتت حەزم لە شکڵی 2019 نییە
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق رایگه‌یاند، وه‌ڵامی فراكسیۆنی پارتی ناده‌مه‌وه، پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، مادام لەسەر مافی خەڵک وەڵام نادەیت، ئێستا دەتهێنمە قسە.
له پۆسته‌كه‌یدا، پێشه‌وا نووسیویه‌تی: "بۆ وەڵامی فراکسیۆنی پارتی نادەی، وتمان لەسەر مووچەو لەسەر دەرمان با کۆببینەوە، لەسەر حەقی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان و کێشەکان لەهەرکوێیەکی ئەم کوردستانە هەبن، ئەگەر وەزیری پارتییە یان یەکێتییە یان گۆڕان بابێتە پەرلەمان و قسەبکات و روونکردنەوە بدات. بەڵام مادام لەسەر مافی خەڵک وەڵام نادەیت، ئێستا دەتهێنمە قسە، باسەکە دێتە شتێک پەیوەندی ئیستیغلالی پێگەی خۆت هەیە چونکە ئەوەی کردووتە بە پارەی خەڵکبووە".
پێشه‌وا ئه‌وه‌یشی نووسیوه، "لاندکرۆزەرێکی 2021 شكل نوێ کڕاوە بۆ سەرۆکی دیوان و بەزۆر بۆخۆت لێت وەرگرت و وتت حەزم لە شکڵی 2019 نییە، وەکو نوێنەری خەڵک، کە بە چوار پێنج هەزار دەنگ بوویتە بەرپرسی یەکەمی گەورەترین دامەزراوەی ئەم وڵاتەو بەدەنگی ئەندامانی پارتی بوویتە سەرۆکی پەرلەمان".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، پێشه‌وا روو ده‌كاته رێواس فایه‌ق و ده‌ڵێت: وەرە لەبەردەم خەڵک و خودا بڵێ ئەم قسەیە وانییە،بۆ ئەوەی دوای ئەوە رەسمی سەیارەکە و ژمارەکەی دانێم بۆت، مەسئولیەت لای ئێوە شکڵ و شێوەی سەیارە گۆڕین بوو یان خەمی خەڵک!"؟
ئه‌م قسانه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی، كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانه له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و گوته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌یه به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق دوای ئه‌وه دێن فراكسیۆنی پارتی داوای دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌و پرسه پێویستی به ته‌وافقی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه.
هاوكات به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كه‌ن به‌ر له كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه و هاوشێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق، هه‌رێمی كوردستان بكرێته فره بازنه‌یی.