چاڤی كێشه گه‌وره‌كانی پێشووی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات

بارسێلۆنا بۆ بەردەوامیدان بە زنجیرە سەرکەوتنەکان سبه‌ی دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی، بارسا لەم یارییە لە تواناکانی شەش یاریزانی بێبەش دەبێت، چاڤی راهێنەر دەڵێت: ئانسۆ فاتی و دێست و دیپای نزیکن لە گەڕانەوە.
سێرجینۆ دێست و مێمفێس دێپای بەشداریی دوایین مەشقەکانی بارسێلۆنایان نه‌كرد نەکرد و چاڤی هیوادارە ئەم دوو یاریزانە بۆ رۆژی پێنجشەممە بگەڕێنەوە، جیرارد پیکێش لە یاریی رابردوو تووشی پێکان بوو، بەڵام ئانسۆ فاتی گەڕاوەتەوە مەشقەکان و بەمنزیکانە لە پێکهاتەی بلاوگرانا ئامادە دەبێت، هاوکات سێرجی رۆبێرتۆ و ساموێل ئۆمتیتیش لەم یارییە بەشداری ناکەن.
چاڤی كێشه‌ی رابردووی بارسێلۆنای ئاشكرا كرد
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی لیڤانتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كێك له قورسترین یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان.
چاڤی ده‌شڵێت: ركابه‌ره‌كه‌مان زۆر به‌هێزه و یاریگه‌كه زۆر قورس و سه‌خته، به‌ڵام ئێمه به كه‌متر له 3 خاڵی یارییه‌كه رازی نابین، دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانسو فاتی، ئه‌و ئێستا زۆر باشه، پێویستی به 3 تا 4 یه‌كه‌ی مه‌شقی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه كه هه‌موو شتێك باشه و ئازاری نییه، هه‌روه‌ها دێست و دیپای نزیكن له چاكبوونه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه بانگهێشتم نه‌كردوون.
چاڤی له باره‌ی هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه جیرارد پیكێ له دوو مانگی رابردوو زۆرترین هێز و وزه‌ی خستووه‌ته خزمه‌تی یانه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئاماده نابێت. له ئێستادا ئێمه له دڵی به‌رگری له باشترین دۆخ داین، له‌گه‌ڵ رێزیشم بۆ كاسێمیرۆ، به‌ڵام سێرجیۆ بۆسكێتس باشترین یاریزانه له شوێنی خۆی، دۆزینه‌وه‌ی یاریزانێكی له‌مشێوه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه دووباره بێته‌وه.
چاڤی ده‌شڵێت: له رابردوو بارسێلۆنا كێشه‌ی جه‌سته‌یی نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌كانی بارسێلۆنا زیاتر ته‌كتیكی بوون، لێكپچڕانێكی زۆر له نێوان هێڵه‌كان هه‌بوون، خۆشبه‌ختانه ئێستا كێشه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه.
له باره‌ی چاره‌نووسی عوسمان دێمبلی، راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه زۆر حه‌ز ده‌كات دێمبلی گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، ده‌شڵێت: دێمبلی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش راهێنان ده‌كات، له‌ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرینگه، له هه‌مووی گرینگتریش یارمه‌تی هێڵی به‌رگریش ده‌دات.
ئه‌م یارییه بۆ جۆردی ئالبا تایبه‌ته
ئەم یارییە بۆ جۆردی ئالبا تایبەت دەبێت و یاریی ژمارە 421 بە درێسی بارسا دەکات و دەبێتە یەکێک لەو 10 یاریزانەی لە مێژوودا زۆرترین یارییان بە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.
ئامارەکانی بارسا بەرامبەر لیڤانتی نایابە و لە دوایین 32 یاریی بەرامبەر ئەم یانەیە لە 29یان تامی دۆڕانی نەکردووە، بارسا لە دوایین شەش یاریی لە لالیگا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دواییین سێ یاریشدا پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 29 یاری، 16 بردنه‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه، 57 گۆڵی كردووه و 29 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 57 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت و به جیاوازی 12 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌درید پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی لیڤانتی، شه‌ڕی مانه‌وه له خوه‌كه ده‌كات و له كۆی 30 یاریی ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 4 یاری بردووه‌ته‌وه و 10 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.