توركیا سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی كورد دوور ده‌خاته‌وه
شاره‌دارییه‌كانی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه تۆمه‌تباركراون
K24 – هه‌ولیر
حكومه‌تی توركیا بۆ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، پرۆژه یاسایه‌ك بۆ له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات ئاماده ده‌كات.
وه‌زیری ژینگه و شاره‌وانی توركیا رایگه‌یاند پرۆژه یاسایه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و شاره‌دارییانه له‌سه‌ر كار لا ده‌ده‌ن، كه به‌وته‌ی ئه‌و "په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه" هه‌یه.
محه‌مه‌د ئۆزهاسه‌كی له‌كاتی سه‌ردانكردنی پارێزگاری نوێی قه‌یسه‌ری به توندی ره‌خنه له به‌رپرسانی هه‌ده‌په، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك شاره‌دارییه‌كانی گرت و رایگه‌یاند هیچ خزمه‌تێكیانی پێشكه نه‌كردووه كه پاره له حكومه‌ت و خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
وه‌زیری ژینگه و شاره‌وانی توركیا ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستا و باس له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك بۆ له‌سه‌ر كار لادانی شاره‌وانییه‌كانی كورد كرد و رایگه‌یاند هه‌ندێ له ماده‌كانی ئاماده‌كراوه، كه پارێزبه‌ندیش هه‌ڵگیراوه و ده‌توانن ئه‌و شاره‌وانییانه له‌سه‌ر كار لای ببه‌ن، كه به‌وته‌ی ئه‌و "په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه" هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به چالاكی شاره‌دارییه‌كانی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكرات له هه‌ندێ خۆپیشاندان و به‌شداریكردنیان له مه‌راسیمی به خاكسپاردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كرد.