گرینگرین رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان
یانه‌ی سیروانی نوێ پێش دوو هه‌فته له كۆتایی هاتنی خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی هه‌ولێریش به بردنه‌وه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ تروسكایه‌كی بۆ مانه‌وه له خولی نایاب بۆ گه‌ڕایه‌وه.
زاخۆ ـ ئارارات
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ئاراراتی كرد، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه به دیاریكراوی له خوله‌كی 11 جێگر عه‌زیز یاریزانی یانه‌ی ئارارات گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
پاشان چیا نازی هێرشبه‌ری یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كی 24 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی بێت، بارزان ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كی 36 به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئارارات تۆمار كرد.
نیوه‌ی یه‌كه‌م به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی پیرمام كۆتایی هات.
به درێژایی نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌ش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و یارییه‌كه به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ئارارات به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات.
سه‌یدسادق ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌یدسادق گه‌شتی شاره‌زووری كرد، له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی سه‌یدسادق گورزی خۆی وه‌شاند و له رێگه‌ی سلێمان قاسم گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی سه‌یدسادق ته‌نیا 10 خوله‌كی خایاند كاتێك عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له خوله‌كی 12 گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 24 جارێكی دیكه سلێمان قاسم ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و بۆ دووه‌مجار له یارییه‌كه یانه‌كه‌ی پێشخسته‌وه.
پاشان له خوله‌كی 53ـی نیوه‌ی دووه‌م، به‌ڵێن فایه‌ق ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری قورس‌تر كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق كۆتایی هات.
دهۆك ـ ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، له خوله‌كی 19 سابر عه‌بدولكه‌ریم له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی دهۆكی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی دهۆك كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م، یوونس ئه‌نوه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
شه‌قڵاوه ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی شه‌قڵاوه له پێناو رزگاربوون له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك میوانداریی یانه‌ی هه‌ندرێنی كرد.
له خوله‌كی 26 یانه‌ی شه‌قڵاوه له رێگه‌ی سانی سه‌لام به گۆڵێك پێشكه‌وت، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، هیدایه‌ت له‌تیف له خوله‌كی 48 گۆڵی دووه‌می بۆ شه‌قڵاوه تۆمار كرد.
پاشان محه‌مه‌د شێرزاد له خوله‌كی 84 جیاوازییه‌كه‌ی بۆ هه‌ندرێن كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام یانه‌كه‌ی له شكست رزگاری نه‌بوو، یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قڵاوه كۆتایی هات.
نه‌ورۆز ـ سۆران
یانه‌ی نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانی كرد. ئیبراهیم غازی یاریزانی یانه‌ی سۆران له خوله‌كی 33 گۆڵی پێشكه‌وتنی به ئاسیستی عه‌بدولمونعیم ئه‌حمه‌د تۆمار كرد.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی بێت، شادومان سه‌باح ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نه‌ورۆز یه‌كسان كرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات. ناونیشانی كۆتایی یارییه‌كه‌ش هه‌ر یه‌كسانبوون بوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان.
هه‌ولێر ـ چه‌مچه‌ماڵ
یانه‌ی هه‌ولێر به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری و به ئامانجی مانه‌وه له خولی نایاب له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی چه‌مچه‌ماڵی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتربهه‌ژێنن.
له خوله‌كی 61ـی نیوه‌ی دووه‌م، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د له یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
دواتر له خوله‌كی 74 بارزان شێرزاد یاریزانی یانه‌ی هه‌ولیر گۆڵی پێشكه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێری پایته‌خت كۆتایی هات.
شێروانه ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی سیروانی نوێ به ئامانجی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی كه‌لاری كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و گۆڵ بكه‌ن.
له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رمتر بوو، له‌شكر شه‌ریف له خوله‌كی 76 گۆڵی پێشكه‌وتنی سیروانی نوێی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 84 محه‌مه‌د حه‌مید گۆڵی پێشكه‌وتنی شێروانه‌ی له دژی سیروانی نوێ تۆمار كرد و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی سیروانی نوێ به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان.