گه‌نجێكی شنگالی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قه‌زای شنگالی ئێزدی نیشین، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به چه‌كی كڵاشینكۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شنگال، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه ناوی "سدێر كه‌مال"ـه و به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و خوشكێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌شی بریندار كردووه.
منداڵه برینداره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاره‌سه‌ردایه و ته‌رمی "سدێر"یش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
پۆلیسی قه‌زاكه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و په‌ڕاوی بۆ كراوه‌ته‌وه و پۆلیس سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی وته‌ی كه‌سوكارییه‌تی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی كوشتنه به چه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی زاگرۆسی شاری هه‌ولێر، باوكێكی ته‌مه‌ن (55 ساڵ)، ته‌قه‌ی له كوڕه ته‌مه‌ن (31 ساڵ)ـه‌كه‌ی كرد و كوشتی و دواتر پۆلیس توانی بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكات.