کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێسی ئەمەریکا گەیشتە دەریای ژاپۆن

توانای هەڵگرتنی 80 فڕۆکەی جەنگی هەیە

کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێسی ئەمەریکا
کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێسی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

دوای زیاتر لە چوار ساڵ کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێسی ئەمەریکا گەیشتەوە دەریای ژاپۆن، بڕیاریشە هێزەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕێکی هاوبەشی ئەنجامبدەن.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور رایگەیاند، کەشتی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵنی سوپای ئەمەریکا، کە بە وزەی ئەتۆم کار دەکات، گەیشتووتە هەرێمە ئاوییە نێودەوڵەتییەکانی رۆژهەڵاتی ژاپۆن.

لەمبارەوە پەیمانگای دەریایی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن، کە توانای هەڵگرتنی 80 فڕۆکەی جەنگی هەیە، لە دوای چوار ساڵ و پێنج مانگ یەکەمجارە دەگەڕێتەوە دەریای ژاپۆن.

هەروەها بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا تاوەکوو کۆتایی مانگ، هێزەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕێکی هاوبەشی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانیان و مەشقێکی تایبەتی تیمەکانی ئیدارەدانی قەیرانەکان بکەن.

Fly Erbil Advertisment