فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه له لیجه بۆردومان ده‌كه‌ن
له گونده‌كانی لیجه هاتۆچو قه‌ده‌غه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و شوێنه‌كانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی لیجه له پارێزگای ئامه‌د له باكووری كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 16 حه‌شارگه و سهروپهنای په‌كه‌كه‌یان كردۆته ئامانج.
بۆردومانی ناوچه لیجه كه‌متر له دوو كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ی دێت كه له 13 گوندی ناوچه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه و هاتۆچو قه‌ده‌غه‌كراوه. ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا له ناوچه‌كانی باكووری شارۆچكه‌ی لیجه ده‌ستیپێكردووه، كه به‌هۆیه‌وه له كاتژمێر 10:00 ئه‌مڕۆوه هاتۆچۆ له 13 گوندی ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه.