كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا

له‌ كۆی پڕۆژه‌كان زیاتر له‌ ملیۆنێك 160 هه‌زار خێزان سوودمه‌ندبوونه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ گرافیكێكدا، كوردستان24 كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021 ده‌خاته‌ڕوو و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌ ماوه‌ی 12 مانگدا ئه‌و ده‌زگایه‌ 104 پڕۆژه‌ و 4 هه‌زار و 311 چالاكیی ئه‌نجامداوه‌.

له‌كۆی ئه‌و پڕۆژه‌ و چالاكیانه‌ش، ملیۆنێك و 160 هه‌زار و 619 خێزان سوودمه‌ند بوونه‌، كه‌ له‌ 6 ملیۆن و 376 هه‌زار و 53 كه‌س پێكهاتوون.

له‌ ماوه‌ی ساڵی 2021، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بڕی زیاتر له‌ 32 ملیار و 752 ملیۆن دیناری بۆ كار و پڕۆه‌كانی ته‌رخانكردووه‌، له‌و گومه‌یه‌ش 18.2 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌خشه‌رانی ده‌ره‌كی و 14.4 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌خشه‌رانی ناوخۆیی دابین كراوه‌.

به‌گوێره‌ی داتاكانیش، زیاتر له‌ 4 ملیۆن و 300 هه‌زار ئاواره‌، ملیۆنێك و 100 هه‌زار په‌نابه‌ر، 801 هه‌زار و 739 هاووڵاتیی خۆجێیی و 43 هه‌زار و 750 كه‌سی بیانی له‌و پڕۆژه‌ و چالاكییانه‌ سووده‌مه‌ند بوونه‌.  

ئه‌و پڕۆژه‌ هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون، بریتین له‌ 100 پڕۆژه‌، له‌ رۆژئاوای كوردستان 4 پڕۆژه‌ بوون.

له‌ پڕۆژه‌ی چاودێری ئازیزانیش 31 هه‌زار و 574 كه‌س سوودمه‌ ندبوونه‌.

له‌م گرافیكه‌دا زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بزانه‌: