ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گفتوگۆ و جه‌ختیش له‌ داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و جەختیش لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یۆنان و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری دێلفی و دیداریان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان خستەڕوو. ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا كە‌ حكومە‌تی یۆنان، ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ ھە‌ماھە‌نگیكردن لە‌گە‌ڵ ھە‌رێمی كوردستان لە‌بوارە‌ جیاكاندا، بە‌تایبە‌ت لە‌ گە‌شتوگوزار و وە‌بە‌رھێنان، گوتیشی: بڕیارە‌ شاندێكی باڵای یۆنان، سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستان بكات بە‌مە‌بە‌ستی پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان.

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، خاليد شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، باسی لە سەردانی ئەم حەفتەیەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کرد.

لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، وێڕای دەستخۆشی لە شاندەکە و ڕاسپاردنیان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، جەختیشی کردەوە لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و داکۆکی لێکردنیان لە  چوارچێوەی دەستووری عێراق. لەو ڕوانگەیەشەوە، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر دۆسیەی نەوت و گاز کە بەرژەوەندی گشتی هەمووان لەخۆ بگرێت، کۆبوونەوە و گفتوگۆکان تا ئێستا بەردەوامن و ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام نەدراوە. لە هەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەری بنەڕەتی ئەم بابەتە لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەبینێتەوە وەک لە دەستووردا هاتووە و حکومەتی هەرێم، پابەندبوونی خۆی لە بەرامبەر کۆمپانیا نەوتییەکان دووپات دەکاتەوە تا گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی بەگوێرەی دەستوور، کە مافی هەموو لایەنەکانی تێدا پارێزراو بێت.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بەردەوامیدان بوو بە گفتوگۆکردن لە سەر پێداچوونەوە بە میکانیزمی کارکردن لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی برەودان بە باشتر ڕاییکردنی کارەکانی حکومەت و پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت و نەهێشتنی ڕووتین و لێکۆڵینەوە لە داواکاریی وپێداویستی وەزارەتەکان لە پێناوی چارەسەرکردنیان بە ئامانجی برەودان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتی بە شێوەیەکی باشتر بە هاووڵاتیيان وبەدەنگەوەچوونی داخوازیی و داواکانیان.

 لە بڕگەی سێیەمدا، ئەنجومەنی وەزیران، ڕەشنووسی ( پەیڕەوی ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان) پەسەند کرد لە بەرڕۆشانیی یاسای ژمارە 14 ساڵی 2021 کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی ڕێکارەکانی بەدەستهێنانی ناوی بازرگانی و تۆمارکردنی لە تۆمارنامەی بازرگانی و دەستنیشانکردنی لایەنی پەیوەندیدار کە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی حکومەتی هەرێمە، ئەویش بە ئاراستەی ئاسانکاریی بۆ بازرگان وخاوەنکاران وسوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیای زانیاری و پێدانی ژمارەی بێ هاوتا بە بازرگانەکان بە ئاڕاستەی ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەکان وکەمکردنەوەی ڕووتین و برەودان بە چالاکی بازرگانیی.

 لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی (پڕۆژە یاسای نوێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان) کە لە لایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایەڕوو، وەک لە هۆکارەکانی گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاساکە هاتووە، مەبەست لەم یاسا نوێیە ئەوەیە، وەزارەت بتوانێت وەڵامدەرەوەی  پێشکەوتن و فراوانبوونی شار وشارۆچکەکانی هەرێم بێت و لە ئاستی داخوازیی وپێداویستیەکانی هاووڵاتیان بێت، لە پڕۆژە یاساکەدا، پێکهاتەی نوێی وەزارەت، لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحیەکان بەجۆرێک ڕێکخراوەتەوە ، کە لە ئاست ئامانج و چالاکیيەکانی وەزارەت بن ، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی دە ساڵی جێبەجێکردنی یاسای ئێستا ، بڕیاردرا پڕۆژەکە ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ تەشریعکردنی.

پاشان ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیاری بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەسەند کرد، سەبارەت بە هەڵگرتنی ڕەسمی باج و گومرگی لە سەر ئاژەڵی هاوردەکراو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم.

534254
43543
4343
43243
5463
5643654
5465
543543
654546