نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پینچ رۆژ بەدوای یه‌ك نرخی نه‌وت له دابه‌زین به‌رده‌وام بوو، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رزبووەوه و نزیكه‌ی %5 به‌های خۆی له بازاڕه‌كان به ده‌ستهێنایه‌وه و نزیك بووەوه له 50 دۆلار.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وتدا به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت به‌رزبووەوه بۆ 49 دۆلار و 27 سه‌نت و به‌های هه‌ر بهرمیلك نه‌وت خاوی ئه‌مریكاش گه‌یشته 48 دۆلار و 12 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا دابه‌زیوه و زیاتر له سه‌دا 0 پۆینت 5 به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه وێرای ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌متر بوونه‌ته‌وه به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مه‌ش وای كردووه نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه.