سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری پەروەردەی عێراق دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی ئیتیحادی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی ئیتیحادی

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی حەمید ئەلدلێمی وەزیری پەروەردەی فیدراڵ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ و وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرا .

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق