دۆسیه‌ی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ دادگا ره‌وانه ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماده‌نین بچینه به‌رده‌م دادگا
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند 799 دۆسیه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ وه‌رگرتنی وته بۆ داواكاری گشتی ره‌وانه ده‌كرێن.
بۆزداغ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په رایانگه‌یاندووه ناچنه به‌رده‌م دادگا، وتی هه‌ڵه‌یه و پێویسته ته‌واوی په‌رله‌مانتاران یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ی دادگایكردن بن و ئاماژه به پێویستی چوونی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په بۆ به‌رده‌م دادگا كرد، كه به وته‌ی ئه‌و، په‌رله‌مانتارانی ئاكه‌په له‌كاتی بانگهێشتكردندا، بۆ خۆیان ده‌چنه به‌رده‌م دادگا و وته‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.
وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند (799) دۆسیه‌ی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران كراوه‌ته‌وه، كه (682) دۆسیه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانن و (117) دیكه‌ش له وه‌زاره‌ت دادن، كه هه‌ر (117) دۆسیه بۆ داواكاری گشتی ره‌وانه كراوه. بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش چاورێ ده‌كه‌ن له ریگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌وه به‌ده‌ستیان بگات و بڕیاره له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به ته‌واوه‌تی به‌ده‌ستیان بگات و بۆ داواكاره گشتییه‌كانی توركیا له ناوچه جیاوازه‌كانی ره‌وانه ده‌كرێت.
به وته‌ی وه‌زیری داد، له‌ناو دۆسیه‌كان، سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار تێدا هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ده‌كرێت.