سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبووەوە

جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.

هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.