فینلەندا: ده‌بینه ئه‌ندامی ناتۆ
فینلەندا وەڵامی هۆشدارییەکەی رووسیا دەداتەوە
K24 - هه‌ولێر:
فینلەندا وەڵامی هۆشدارییەکەی رووسیا دەداتەوە و رایگه‌یاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەفەرمی داواکاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەشی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی دەکەن.
تایتی توپۆراینین، وەزیری کاروباری ئەوروپا لە حکومەتی فینلەندا چەند کاتژمێرێک دوای هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشكرای كرد، هەرچەندە هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە بەڵام ئەگەرێکی زۆره‌وه بە فەرمی داواکاری بۆ بوونە ئەندام لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی پێشکەشی ناتۆ بکەین.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی فینلەنداش رایگەیاند، وڵاتانی سکەندەناڤیا لە چەند هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی خۆیان دەدەن سەبارەت بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فینله‌ندا دوای ئه‌وه هات، كه ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته فینله‌ندا و سوید له‌و سزا گه‌ورانه تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ستۆكهۆڵم و هێلسنكی كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌بێت.