سهرۆك بارزانی: هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

K24 - هەولێر:
سهرۆك بارزانی بهبۆنهی جهژنی قیامه، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كریستیانهكانی ههرێمی كوردستان و عێراق دهكات، تێیدا هاتوو، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی".
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.
هەروەها خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
16ـی نیسانی 2022