نێچیرڤان بارزانی داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی خۆشناوه‌تی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه
په‌یامێكی بۆ ساڵیادی شه‌هیدانی كیمیابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدانی كیمیابارانی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه راگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی په‌یامه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "لە یادی شەهیدانی کیمیابارانی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، به رێز و شکۆوه به بیریان ده‌هێنینه‌وه، سه‌ری رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانی پاکیاندا داده‌نوێنین. سڵاو بۆ کەسوکاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین و داواکارین حکومه‌تی فیدرالی عێراق قهرهبۆیان بکاته‌وه".
H.B