رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: پێویسته په‌له بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی بكرێت
"هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ره‌نجامی داواكاری شه‌رعی و قوربانیدانی گه‌وره بوو بۆ عێراق"

K24 – هه‌ولێر:
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و كاندیدی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق له تویتێكدا رایگه‌یاند، پێویسته په‌له بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و كاندیدی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ره‌نجامی داواكاری شه‌رعی و قوربانیدانی گه‌وره بوو بۆ عێراق".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند، "پێویسته هه‌موولا رێزی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بگرین". ده‌شڵێت: "بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری عێراقییه‌كان، په‌له بكه‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
پێشتر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی هاوپه‌یمانی سێقووڵیی "رزگاریی نیشتمانی" بۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، "پێدانی ئه‌و متمانه‌یه بۆ من جێگه‌ی شانازییه".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خاليد، له جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا باوك و كه‌سوكاری ئه‌نفال كراون و ته‌نیا رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی رزگار بووه، دوای رزگاربوونی ئاواره‌ی ئێران بووه، له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991، بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی راپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، پاشان بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی رێكخستنی پارتی.
له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌ممووزی ساڵی 2019 تائێستا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێستاش له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرا.
الانتخابات المبكرة كانت نتيجة لمطالب مشروعة و تضحيات غالية من اجل #عراق_أفضل. لذلك علی الجميع احترام نتائجها و الاسراع بتشكيل حكومة تلبي تطلعات الشارع العراقي.
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) April 18, 2022
k.b