سەدر: لە دووبارە بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بێدەنگ نابین

"تورکیای دراوسێ بەبێ هیچ پاساو و مافێک خاکی عێراق بۆردومان دەکات"

موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر - رێبەری رەوتی سەدر

K24 - هەولێر

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، لە دووبارە بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بێدەنگ نابن.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "تورکیای دراوسێ بەبێ هیچ پاساو و مافێک خاکی عێراق بۆردومان دەکات، بۆیە ئەگەر هەڕەشەیەک لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر تورکیا هەیە، پێویستە ئەنقەرە لە رێگەی حکومەتی عێراق کار بۆ کۆتاییهێنانی بکات و هێزەکانی عێراقیش ئەو توانایەیان هەیە".

سەدر دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەگەر هێرشەکانی تورکیا دووبارە ببنەوە، ئەوا بێدەنگ نابن و راشیدەگەیەنێت عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەری تەواوە.

رۆژی 18/4/2022، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسۆسیۆنی "کلیل چنگ"-ی بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین- باسیان دەستیپێکردووە

Fly Erbil Advertisment