دیكۆ: رۆناڵدینهۆ له مێسی و كریستیانۆ به‌تواناتر بووه
پێیوایه ئه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ به قاچه‌كانی ده‌یكات هه‌رگیز ئه‌و دوو یاریزانه پێیان ناكرێت
دیكۆ، یاریزانی به‌ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆناڵدینهۆ زۆر له كریستیانۆ و مێسی به‌هێزتر بووه.
دیكۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵان، پێشتر له بارسێلۆنا یاریی له‌گه‌ڵ مێسی و رۆناڵدینهۆ كردووه، هه‌روه‌ها ساڵانێكی زۆریش له پاڵ كریستیانۆ یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كردووه، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من له نزیكه‌وه له ئاستی ئه‌م 3 یاریزانه تێگه‌یشتووم و شارهزام، ئه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ به قاچه‌كانی ده‌یكات زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دیكۆ و رۆناڵدینهۆ له 2008 یانه‌ی بارسێلۆنایان جێهێشت و پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه دوو نازناوی لالیگا و چامی چامپیۆنز لیگی 2006ـیان برده‌وه، دواتر ڕووی له یانه‌كانی چێڵسی و پاشان به‌ره‌و خولی به‌رازیل و یانه‌ی فلۆمێنزی گه‌ڕایه‌وه و له 2013 به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند.