شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق پشووی فه‌رمییه‌

بزانه‌ چ یادێكه‌
شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌ندێ پارێزگای عێراق پشووی فه‌رمییه‌
شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ هه‌ندێ پارێزگای عێراق پشووی فه‌رمییه‌

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هید كردنی ئیمامی "عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت"، ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق پشووی فه‌رمیان له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت راگه‌یه‌یاند.

هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگای واست و میسان له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا، رۆژی شه‌ممه‌ 23ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 پشوویان له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌ بۆنه‌ی یادی شه‌هید كردنی ئیمامی راگه‌یاند.

ئیمامی عه‌لی، ئامۆزا و زاوای پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌ده‌ درودی خوای له‌سه‌ربێت، له‌لایه‌ن عه‌بدولره‌حمانی كوڕی مه‌لجه‌م كه‌ به‌ خه‌واریجه‌كان ناسراوه‌ له‌ 21ـی ره‌مه‌زانی ساڵی 40ـی كۆچی كه‌ ده‌كاته‌ 661ـی زاینی تیرۆر كراوه‌، ساڵانه‌ شیعه‌كانی جیهان و عێراق له‌و رۆژه‌دا شینی بۆ ده‌گێڕن.