"سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا گرنگترینی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بوو"
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان: ده‌كرێت گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی له كۆی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا وێنا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گوتی: سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا، یه‌كێكه له گرنگترین سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتان.
هه‌وره‌ها گوتی: گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌و وڵاته له‌وه‌دایه، كه به‌ریتانیا وڵاتێكی ئاسایی نییه و ئه‌و وڵاته زلهێزێكی دیاری سه‌ر ئاستی جیهانه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا، دوای ده‌رچوونی ئه‌و وڵاته له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بووه‌ته جه‌مسه‌رێكی دیكه‌ی جیهان، چونكه جاران سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌شێك بوو له سیاسه‌تی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ریتانیا خاوه‌ن سیاسه‌تێكی ته‌واو جیاوازه و من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته، یه‌كێكه له گرنگترین سه‌ردانی به‌رپرسانی كورد و عێراقی.
ئه‌م گوتانه‌ی د. محه‌مه‌د ئیحسان له‌كاتی میواندایكردنی له گه‌شتی هه‌واڵی كوردستان24 هاتوون و گوتی: گرنگیی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ریتانیا له‌وه‌دایه، كه دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زیرانه‌ی وڵاته‌كه هه‌بوو، كه په‌یوه‌ندیدارن به دۆخی ناوچه‌كه‌مانه‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌زیری كاروباری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری وزه، وه‌زیری په‌روه‌رده و وه‌زیری ده‌ره‌وه، جگه له دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بۆیه ده‌كرێت له كۆی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا گرنگیی ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا وێنا بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌تم هاوس، كه یه‌كێكه له گرنگترین سه‌نته‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ رای گشتیی به‌ریتانیا، هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش جێگه‌ی رێز و پێزانینه و سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕاده‌یه‌ك گرنگه، كه پێویسته گه‌لی كوردستان شانازیی پێوه بكات و حزبه سیاسییه‌كانیش پشتیوانی له‌و بۆچوونانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ن و رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، جێگه‌ی شانازی ته‌واوی گه‌لی كوردن.
سه‌باره‌ت به رۆڵی به‌ریتانیا له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمی كاركردن و په‌یوه‌ندی ئه‌م وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا، د. محه‌مه‌د ئیحسان دووپاتیكرده‌وه، به‌ریتانیا عه‌قڵی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، واتا به‌بێ بۆچوونێكی ته‌واو به‌ریتانی، ناتوانرێت هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش به گشتی بدرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا نیازی هه‌بێت، ده‌توانێت ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تێكیش بدات، ئه‌وا ده‌توانێت ببێته به‌شێگی گرنگی ئه‌و تێكدانه و گوتیشی: به‌ریتانیا هه‌میشه هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیریی سه‌رچاوه‌ی وزه له ناوچه‌كه ده‌دات.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی میدیاكانی به‌ریتانیاش بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی، د. محه‌مه‌د ئیحسان جه‌ختیكرده‌وه، جێگه‌ی رێزه كه له به‌ریتانیا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێز و متمانه‌پێكراوی وڵاته‌كه‌یان سه‌یر ده‌كرێت، چ بۆ ئایندهی وزه یانیش بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
H.B