عیماد محەمەد بەهۆش خۆی هاتەوە

عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق
عیماد محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق

عیماد محەمەد ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بەهۆش خۆی هاتەوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە عیماد محەمەد راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و ئەستێرەی پێشووی شێرەکانی رافیدەین لە کوفە لەکاتی پشوودان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان سەری تووشی شکان بوو، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە و یەکسەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

دوای چەندان کاتژمێر لە بێهۆشی و مانەوەی لە ژووری چاودێری چر، عیماد محەمەد دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی سەری بەهۆش خۆی هاتەوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

پزیشکەکانی نەخۆشخانەی سەدر لە شاری نەجەف رایانگەیاندووە، پێویستە عیماد محەمەد بۆ ماوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری بمێنێتەوە و دواتر دەتوانێت نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.

عیماد محەمەد و چەند وەرزشوان و هاوڕێیەکی بۆ پشوو وەرگرتن لە شاری کوفە بوون، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان عیماد محەمەد تووشی شکانی سەری بوو.