هه‌موو به‌رپرسانی ریال مه‌درید له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م 3 یاریزانه‌ هاوده‌نگن

فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای راهێنه‌ر و ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی 3 یاریزان له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ بگوازنه‌وه‌.

1ـ چوامینی به‌رگریكاری ناوه‌ندی یانه‌ی مۆناكۆ یه‌كێكه‌ له‌ داواكراوه‌كانی به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ كۆتایی دێت.

چوامینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، به‌ ره‌سه‌ن كامیرۆنییه‌، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌شداریی 8 یاری كردووه‌ و گۆڵێكی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆش له‌ كۆی 91 یاری، 6 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، چوامینی داوای درێسی ژماره‌ 18ـی ریال مه‌درید كردووه‌، چونكه‌ له‌ فه‌ره‌نسا ژماره‌ 8 ده‌پۆشێت و ده‌یه‌وێت له‌ ریال مه‌دریدیش 18 له‌به‌ربكات.

2ـ ئه‌نتۆنیۆ رۆدیگێری به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌ لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانێت به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد رووبكاته‌ یانه‌ی شایانه‌.

رۆدیگێر به‌ ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی سیرالیۆنه‌، به‌ڵام له‌ به‌رلینی ئه‌ڵمانیا له‌ دایكبووه‌ و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و 50 یاریی له‌گه‌ڵ مانشافته‌كان كردووه‌ و 2 گۆڵیشی هه‌یه‌، پێشتر له‌ خولی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا یاریی كردووه‌.

3ـ كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌م وه‌رزه‌ نازناوی خولی فه‌ره‌نسای برده‌وه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت و ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ كه ‌له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید رێككه‌وتووه‌. مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس له‌ كۆی 213 یاری، 165 گۆڵ و 83 ئاسیستی كردووه‌.

ئامانجه‌كانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو: مباپێ، رۆدیگێر و چوامینی
ئامانجه‌كانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو: مباپێ، رۆدیگێر و چوامینی