لە سلێمانی 250 کیلۆ هەنگوینی ساختە دەستی بەسەردا گیرا
"هۆتێلەکە داخرا و دوو کەس رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە"
K24 - سلێمانی:
قائیمامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکانیان دەستیان گرتووە، بەسەر 250 کیلۆ هەنگوینی ساختەدا، کە لە هۆتێلێکدا ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن، لەسەر دۆسیەکە بەفەرمانی دادوەر دوو کەس رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و هۆتێلەکەش دادەخرێت.
لە راگەیەندراوێکیدا، ئەمڕۆ 27ی نیسانی 2021، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە کە "لە هۆتێل بابوسی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت، كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه".
لەبارەی هەنگوینە ساختەکە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دوو هاوڵاتی و خاوه‌نی ئوتێله‌كه رووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت".
هەروەها كامه‌ران عزه‌ت، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، کە دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە هۆتێل بابوسیدا له ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه شیله و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه و به‌هه‌نگوینی ئه‌سڵی به‌هاوڵاتیانیان فرۆشتووه كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانییه و یاسا ڕێگه‌ی پێنادات.
