ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قامیشلۆ ڕوویدا
ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك پاركی كندی سه‌نته‌ری شار ڕوویداوه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری (كوردستان24) له شاری قامشلۆ رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 12:30 له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی مه‌سیحییه‌كان له نزیك پاركی كندی روویدا كه به‌هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی هێزی سۆتۆر كوژراوه و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوونه.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تێپه‌ربوونی ئۆتۆمبیڵی پارتیك مار ئه‌غناتیۆس ئه‌فرامی دووه‌م له نزیك باره‌گای هێزه‌كانی (سۆتۆرۆ)ی كریستیانه‌كان له ناوه‌ندی شاری قامیشلۆ ڕوویداوه.
ته‌قینه‌وه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ڕوویداوه كه بۆ پاراستنی بنكه‌ی ئه‌و هێزه دانراووه.
به‌پێی ئاژانسی سانای حكومه‌تی سوریا، پێنج كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه برینداربوونه.