ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات ئاو و خۆراک کۆگا بکەن

پێشبینی دەکرێت بەرلین دەستبەرداری هاوردەی نەوت و کەرەستەی خامی رووسیا بێت

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە فەرمی داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن، بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخی لە ناکاو دەست بە کۆکردنەوەی خۆراک و ئاو و کاڵا سەرەکییەکان بکەن.

نانسی ویسەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەست بە کۆگاکردنی خۆراک و دەرمان بکەن، هۆکارەکەشی بۆ رووداوەکانی پەیوەست بە جەنگی ئۆکرانیا گەڕاندەوە، کە بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا پێشبینی دەکرێت بەرلین دەستبەرداری هاوردەی نەوت و کەرەستەی خامی رووسیا بێت.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە نوێترین لێدوانی رایگەیاند، لە ئەگەری دۆخی پچڕانی کارەبا بۆ ماوەیەکی درێژ، یاخو سەپاندنی بڕیار بۆ نرخاندنی نوێی کاڵاکان، ئەوا ژیرییە کە هاووڵاتییان کەرەستەی یەدەگیان لە ماڵەوە کۆگا کردبێت.

هاوکات ئامۆژگاری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، پابەندی ئەو رێنماییانە بن کە وەزارەتەکەیان بڵاوی دەکاتەوە.